عرض مشاركة واحدة
قديم 08-30-2021, 11:20 AM   رقم المشاركة : [1]
Herekûl
مشرف الاقسام الكورديه
 

Herekûl is on a distinguished road

Aynor doxan اینور دوغان خه لاتی وومیکس ورگرت

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد، “ئاینوور دۆغان” خەڵاتی “وۆمێکس”ی ساڵی ۲۰۲۱ پێ بەخشرا

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان، بە یه‌كێك له‌ باشترین گۆرانیبێژه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵاتی وۆمێکسی پێ به‌خشرا.
وۆمێکس (World Music Expo ) پێشانگەی موزیکی جیهانیی، کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، سەنتەرەکەی شاری بێرلینە و هەموو ساڵێک لە دوایین حەوتوویی مانگی ئاگۆستدا ئەم خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین موزیسیان و گۆرانیبێژ و ئەمساڵ (٢٠٢١) ئەم خەڵاتە بەخشرایە ژنە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد، ئاینوور دۆغان.
دەستەی بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی وۆمێکس ڕایانگەیاند ئەم خەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ئاینوور دۆغان لەپێناوی هەوڵ و خه‌باته‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌ پێشخستنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی كولتووری گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێرینی جیهان.
ئاینوور دۆغان له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ ئاماژه‌ی بەوەدا، كه‌ موزیک كلیلی دۆزینه‌وه‌ی کولتووری گه‌لانه‌، به‌ تایبه‌ت کولتووری ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌درێت. هونه‌ر و کولتووری جیاواز، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گه‌لی له‌ یه‌كتر جیاوازین، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو گۆرانی و نۆت و ئاوازه‌كانی موزیکی هه‌ر گه‌لێکی جیهان به‌شێکە له‌ کەلەپووری مرۆڤایه‌تی.
هەروەها ئاینوور دۆغان وتی، ئه‌وه‌ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی موزیک و کولتووری گه‌لێكی گه‌وره‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ دەبەخشرێ بە من، كه‌ تا ئێستها ئه‌و گه‌له‌ خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆیان نین و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌شه‌ كه‌ وه‌ك ژنێک نوێنه‌رایه‌تی گه‌له‌كه‌م دەکەم، ژنانی نەتەوەکەم هەمیشە له‌پێناوی ئازادی و یه‌كسانی و ئاشتیدا خه‌بات ده‌كه‌ن.
شایانی باسە کە ئاینوور دۆغان هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، لە ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە.



Herekûl غير متواجد حالياً   رد مع اقتباس